پرۆژەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی کارەبای بەشێک لە گەڕەکی باواییەکان لە شۆرش لەسەر وێستگەی  11/33/132 کەی ڤیی شۆڕش و نۆژەنکردنەوەی هێڵی کارەبای گەرەکی شەهیدان لەناحیەی ئاغجەلەر بەشی دووەم/ وێستگەی 11/32/132 کەی ڤیی چەمچەماڵ بە بڕی زیاتر له‌ 166 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت. 
راشیده‌گه‌یه‌نن: پڕۆژەکە بە تێچوونی نزیکەی 167 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە لایەن کۆمپانیا سانان لە ماوەی 40 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر