وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ دووشه‌ممه (15یتشرینی دووه‌م/ نۆمڤه‌مبه‌ری 2021) ئاشكرای كرد، له رێوڕه‌سمێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شه‌كان ده‌ستبه‌كاربوو، ئاماژه به‌وه‌ش كرا، هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا کۆتایی بە خولێکی مەشق و راهێنانی بنکەكه هات، كه 22 ئەفسەر تێیدا بەشداربوون.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، بە ئامادەبوونی لیوا روکن “هۆشمەند رەشید”، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی بەڕێوەبەری بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ڕێورەسمەکەدا، هۆشمەند رەشید پیرۆزبایی لە عەمید روکن “یوسف مامک سورچی”، وەک بەڕێوەبەری تازەی بنکەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، کە لە شوێنی عەمید روکن “علمی حه‌سه‌ن مزوری” دەستبەکاربوو، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی تازە بۆ خواست و پشتیوانی خۆیشی دەربڕی، لەپێناو بەرەوپێشبردنی کارەکان و هەنگاونان بۆ پێشکەوتنی زیاتری کارەکانی بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش.
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ عەمید روکن علمی حه‌سه‌ن مزوری خواست و ستایشی کارەکانی رابردووی کرد، کە بەوپەڕی دڵسۆزی کارەکانی خۆی جێبەجێکردوە و سەرکەوتوو بووە لەئەرکەکانیدا.
هەر له مه‌راسیمه‌كه‌دا لیوا روکن هۆشمەند، باسی لە گرنگی بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کرد، کە رۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت لە نێوان یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە، لەگەڵ میحوەرەکان و لە هەمانکاتدا بووه‌تە سەنتەرێکیش بۆ دروستکردنی پەیوەندی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان.
لەلایەن خۆیەوە عەمید روکن یوسف مامک سورچی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە وەرگرتنی ئەو ئەرکە و سوپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ پشتگیری و ئامادەبوونیان لە رێورەسمی دەستبەکاربوون، وەک بەڕێوەبەری بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش.
هەر لەو مەراسیمەدا، کۆتایی بە خولێکی مەشق و راهێنانی بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هات، کە بەمەبەستی بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەفسەرانی بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کرابووەوە.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش كرا، لەم خولەدا (22) ئەفسەر بەشداربوون، کە بۆ ماوەی (10) رۆژ بەردەوام بووه، وانەکانی ئەم خولە لەلایەن کۆمەڵێک ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگەوە گوترانەوە، لە کۆتایشدا بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربوانی خولەکە بەخشرا.