چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مەغریب باڵیۆزخانە لە عێراق دەکاتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەکاتەوە.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی عێراق بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 28/1/2023، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی له‌ ناسر بوریته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب ده‌كات.

راشیگەیاند، لە سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن و كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی مه‌غریب‌ له‌ به‌غدا واژۆ ده‌كرێن.

دوای کۆنترۆڵکردنی چەند شارێکی عێراق لەلایەن رێکخراوی داعش لە 2014، مەغریب باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداوە گواستەوە ئوردن و لەوێ کارەکانی رایی دەکرد.