ئەمڕۆ بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیانی نێوانیان، شاندێکی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
عەلی حوسێن بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی -هەڵەبجەی پارتی رایگەیاند ئەمڕۆ 28/1/2023، پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە و ئاشکراشی کرد کە کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دەبێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، عه‌لی حوسێن گوتی: “ئێمه له رابردوودا كۆمه‌ڵێك گرفتمان هه‌بووه، به دیالۆگ گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ركردووه، ئێمه دوو حزبی به‌رپرسیارین، ئه‌ركی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان‌مان له ئه‌ستۆدایه، ئه‌گه‌ر ناكۆكیشمان هه‌بێت، خاڵی هاوبه‌شمان زۆره، ده‌بێت گفتوگۆ بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری خاڵه ناكۆكه‌كان، بۆیە دەبێت كۆ‌ببینه‌وه”.
سۆران جەمال تاهیر، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، بە سەرچاوەیەکی راگەیاند، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ردوولا له‌باره‌ی پرسه‌كانه‌وه بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام گرنگه به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكییه‌كان دابنرێت.
لەلایەکی دیکە پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “ژمارەیەک کۆبوونەوە و دانیشتن پێویستە، مەرج نییە بە یەک دانیشتن کێشەکان چارەسەر بن، بێگومان ئەوە بەو مانایە نایەت، کێشەکان هێندە گەورەبن، کە چارەسەر نەکرێن”.
بۆ ئاساییکردنەوەی ئەم دۆخەی بەهۆی کێشەکانیان هاتووەتە ئاراوە، لە ماوەی رابردوودا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیی حزبەکەی راگەیاند بۆ دانوستان و گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی.