پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

حکومەتی ھەرێم دڵنیایی دەدات لە دابەشکردنی مووچە

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، وەکچۆن پێشتر نزیکەی زیاتر لە چواردە مانگ، حکومەتی عێراق تەنیا دوو جار 200 ملیار دیناری ناردووە، ئێمە بەردەوام مووچەمان دابەشکردووە، ئەوەی لە توانای حکومەت دابێت لە رووی داراییەوە تەرخانی دەکات بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

گوتیشی: “حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەپێی ئەو توانا داراییەی هەیە و بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچە”.