شنایدەر ئیلیکتریک ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی Innovation Summit 2021

کێوان ئەمیر کۆیی

کۆمپانیای شنایدەر ئیلیکتریک، پێشەنگی بواری ووزە و کۆنتڕۆڵی ئۆتۆماتیکی لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی Innovation Summit Baghdad 2021 لە ژێر دروشمی “داهێنان لە هەموو ئاستەکاندا” کە لە 22 تا 23ی تشرینی دووەم لە پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی شنایدەر ئیلیکتریک لە عێراق و فەرەنسا و نوێنەرانی کۆمپانیا گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی عەرەبی و هەروەها باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بەڕێز ئێریک چڤالیەر و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کەرتی پەیوەندیدار. ئەندازیار وەلید شەتا، سەرۆکی کۆمپانیای شنایدەر ئیلیکتریک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ڕایگەیاند: لوتکەی Innovation Summit Baghdad 2021 ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر چارەسەرە دیجیتاڵیەکان و ئەو بەرنامانەی لەلایەن شنایدەر ئیلیکتریکەوە دابینکراوە، ئەمەش وەک بەشێک لە هاوکارییە ستراتیژییەکانی کۆمپانیاکە بۆ پشتیوانیکردن لەهەوڵەکانی گەشەپێدانی عێراق کە پشتیوانی ستراتیژی لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە وەردەگرن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژێرخان و کەناڵەکان لەبیناکانی نیشتەجێبوونەوە، تەنانەت بۆ تۆڕەکانی ئینتەرنێت و ناوەندەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و دەزگا حکومییەکانی تری عێراق. ئیمری تیکدەمیر، بەڕێوەبەری گشتی شنایدەر ئیلیکتریک لە عێراق ڕایگەیاند: “شنایدەر ئیلیکتریک بەشدارە لە چەندین پرۆژەی زیندوو کە بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکەن و لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا لە عێراق، چارەسەری تەکنەلۆژی پێویستە بۆ زیادکردنی کارایی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن وێستگەکانی کارەباوە دابین دەکرێت بەمەبەستی گەیاندنی کارەبای کارا و متمانەپێکراو بەهاوڵاتیانی عێراق.

لوتکەی Innovation Summit Baghdad 2021 هەموو بەرنامەکان و چارەسەرەکانی سۆفتوێرەکان پیشان دەدات کە لەلایەن شنایدەر ئیلیکتریکەوە لە سەردەمی دیجیتاڵدا دابین کراوە، هەروەها “EcoStruxure” کە سەکۆیەکی یەکگرتووە بۆ هەردوو تەکنەلۆژیای ئینتەرنێت و ئینتەرنێتی شتەکان، ئەم بەرنامانە لەخزمەتی نوێکردنەوەی ژێرخانی عێراق بەکاردەهێنرێن و لە پێشیانەوە تۆڕی کارەباو ووزە لەژێر ڕۆشنایی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەم دواییەی کە لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆکراوە بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کارەبا بە ئامانجی بەشداری لە بەهێزکردنی تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە عێراق و بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی بڕانی بەردەوامی کارەبا.

ئەو لوتکەیە لە چوارچێوەی هاوکارییە پڕ بەرهەمەکانی نێوان شنایدەر ئیلیکتریک و حکومەتی عێراق دێت، شنایدەر ئیلیکتریک زۆر بەپەرۆشە بۆ بەردەوامبوون لەئامادەبوونی لە عێراق، و کۆمپانیاکەمان بەردەوام بەدوای بەردەوامبوون و پتەوکردنی هاوکارییە بەردەست و درێژخایەنەکانی نێوان کۆمپانیا و حکومەتی عێراقدایە، کە لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستیپێکردووە، ئەمەش ئێستا بەشێکە لەهەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی عێراق و دابینکردنی پێداویستیەکانی بەتایبەتی لەبواری پڕۆژەی ژێرخاندا، لەبیناکانی نیشتەجێبوونەوە تا تۆڕەکانی ئینتەرنێت و ناوەندەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و هەروەها کۆمپانیاکانی نەوت و گاز و خانووبەرە و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق. بڕیارە یەکەم ڕۆژی Innovation Summit Baghdad 2021 مەراسیمێکی کردنەوەی تایبەت بکرێت بە گەشتی ڕێنیشاندەری بۆ هەواداران و خوێندکاران و کڕیاران لە کەرتە جیاوازەکانەوە، لەگەڵ گەشتی ئاڕاستەکردنیان بۆ بەرنامەی دیجیتاڵیە پەیوەست بە سێکتەرەکانیان لە هەموو چارەسەر ئەندازیاریە بیناکاریەکان کە کۆمپانیا پێشکەشی دەکات، و ڕاهێنان و دانیشتنەکان ڕێکدەخرێت. دواتر ڕۆژی دووەمی بۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تەرخان دەکرێت بۆ ئاشکراکردنی چارەسەر و داهێنانەکانی کۆمپانیاکە و بە ئاهەنگی ئێوارە خوانێک کۆتایی دێت کە کەسانی ناسراو ئامادەییان دەبێت تیایدا.

ھەواڵی زیاتر