هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌‏

بە داخەوە، هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی شانۆکاری ناسراوی هەولێر و ‏‏کوردستان (غازی غه‌فوور)م بیست. ‏

پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی کەسوکار و ھاوڕێ و دۆستانی و تێکڕای ‏‏هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.‏

لە خوای مەزن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ بەزەیی و ميهره‌بانيى خۆی شاد ‏‏بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.‏‎‏ ‏

نێچیرڤان بارزانی ‏

سەرۆکی هەرێمی کوردستان‎

‏2023/1/26‏