نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/1/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێزان ئيريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا و مارتين يێگه‌ر باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و شاندى ياوهرانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، پرسى وزه و توانا و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌م بواره‌دا، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى ميوان هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌ت له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
باڵيۆزانى ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نسا پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ى بنياتنانى په‌يمانگه‌ى داهاتووى كولتووريى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ئه‌ڵمانى له هه‌ولێر له يادى شه‌ست ساڵه‌ى په‌يمانى ئهليزێى دۆستايهتيى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيادا پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له خواستى وڵاته‌كانيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له بوارى كولتووريدا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه بۆ يارمه‌تى و هاوكارييه‌كانيان له بوارى سياسى، سه‌ربازى، ئابوورى، مرۆيى و كولتووريدا، هه‌روه‌ها وێڕاى خۆشحاڵى و ده‌ستخۆشى، دانانى به‌ردى بناغه‌ى په‌يمانگه‌ى داهاتووى كولتووريى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ئه‌ڵمانى له هه‌ولێر به هه‌نگاوێكى گرنگى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه كولتوورييهكانى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.