پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە مێردین هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان

شەوی رابردوو لە شارۆچكەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین لە كوردستانی توركیا، هێرشێكی چەكداری كرایە سەر خێزانێكی كوردی دانیشتووی پارێزگای دهۆك.
بەگوێرەی زانیارییەكان لەهێرشەكەدا چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو كەسێكیش بەسەختی بریندارە.
ئەو كەسانەشی لەهێرشەكەدا كوژران خەڵكی دەڤەری ئامێدین و بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە دهۆكەوە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی روویان لە وڵاتی توركیا كردبوو.