پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مه‌سرور بارزانی: پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا دروستکردووە

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی (داڤۆس 2023) چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی كه‌نداو ئه‌نجامدا و له‌ تویتێكدا جه‌خت له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداودا ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، “پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا دروستکردووە”.

سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌رێمی كوردستان پێداویستییه‌كانی ئاسایشی خۆراكی وڵاتانی كه‌نداو پڕده‌كاته‌وه‌ و ده‌رفه‌ته‌كان له‌ بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای دارایی و هاوكارییه‌ بانكییه‌كان ده‌ره‌خسێنین.‌

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر پاڵپشتییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو ده‌ربڕیوه‌