بە بڕی 2 ملیار و 24 ملیۆن دینار دەست کرا بە جێبەجێکردنی هەردوو پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک و ڕاکێشانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی لە هەولێر.
شارەوانیی هەولێر، بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/1/18 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بەردی بناغەی دوو پڕۆژە لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی داندران.
باسی ئەوەش کراوە، پڕۆژەکان بە شێوەی بەڵێندەرایەتی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج، بە شێوەی بەڵێندەرایەتیی جێبەجێ دەکرێن لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر.
ئاماژە بەوەکراوە، پڕۆژەکان دوو قۆناغە و هەر قۆناغێک پێک دێت لە:
١-قۆناغی یەکەم، دروستکردنی 26 شەقام لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی بە درێژیی (4355 م) و ڕاکێشانی تۆڕی ئاو بە درێژی (1450م) و دروستکردنی ئاوەڕۆی پۆلی ئەسیلین بە درێژی ( 3665 م ) و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە 150 ڕۆژە
٢- قۆناغی دووەم،دروستکردنی 36 شەقام لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی بە درێژی ( 5729 م ) و دروستکردنی ئاوەڕۆی پۆلی ئەسیلین بە درێژی ( 2975 م) ، ماوەی پڕۆژەکە 150 ڕۆژە
شارەوانی جەختی کردووەتەوە، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو گەیاندنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری بەردەوامیان دەبێت، بە جۆرێک دەرخستە بۆ چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادەکراون دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کاریان لەسەر دەکرێت.

