چۆن چۆنایه‌تیی ژیانی تاكه‌كان به‌رز بكه‌ینه‌وه؟
له دنیای كۆمه‌ڵناسییدا، چه‌مكی چۆنایه‌تیی ژیان بایه‌خێكی زۆری هه‌یه، هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵێك پێوانه و پێنوێنی دیاریكراویان بۆ داڕشتووه، له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی، ئه‌و چه‌مكه گوزارشته له ئاستی به‌خته‌وه‌ری و ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ئه‌و بایه‌خه‌ی بۆ كۆی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیان له هه‌موو كایه‌كان دایده‌نێنن.
به‌بڕوای گێرسۆن (1974) دوو ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كی له بواری توێژینه‌وه‌ی چۆنایه‌تیی ژیان له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتی و كۆمه‌ڵناسیی به‌تایبه‌تییدا هه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌م چه‌مكه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز شی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م دوو ئاڕاسته‌یه‌ش بریتیین له ئاڕاسته‌ی تاكگه‌رایانه و ئاڕاسته‌ی باڵایی . ئاڕاسته‌ی تاكگه‌رایانه له‌و مانایه‌ی گێرسۆن ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، هۆكاری كاریگه‌ر له دیاریكردنی چۆنایه‌تیی ژیان بریتییه له چالاكیی و ده‌ستكه‌وته كه‌سییه‌كان، ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌ك زاڵبوون به‌سه‌ر ژینگه‌ی ژیان، به‌تایبه‌ت توانای زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ژاریی و به‌دبه‌ختیی و ئازادبوون له كۆت و به‌ندی به‌ربه‌سته‌كان. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌م ئاڕاسته‌یه جه‌خت له‌سه‌ر له‌پێشێتیی تاك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌كاته‌وه و ئاره‌زووی پاراستنی ئازادییه كه‌سییه‌كان و ڕزگاربوونی تاكه له‌و گیروگرفتانه‌ی كه له هه‌لومه‌رجی ئازادی بێ سنوور بۆ خۆی دێنێته‌كایه‌وه . له به‌رامبه‌ردا، ئاڕاسته‌ی باڵایی جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ستبوونی كه‌سیی و ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كاته‌وه. له‌م ئاڕاسته‌یه پێداگری له‌سه‌ر بایه‌خی وه‌فاداری و شێوه‌كانی دیكه‌ی یه‌كانگیریی ده‌كرێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و له‌پێشێتیی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر تاكه‌وه جێی سه‌ره‌نج و بایه‌خپێدانه.
له ئاڕاسته‌ی تاكگه‌رایانه، چۆنایه‌تیی ژیان له ڕێگه‌ی پێوانه‌كردنی ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتووی تاك له ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی، وێرای هه‌بوونی به‌ربه‌ستگه‌لی جیاواز تاوتوێ ده‌كرێت. قوتابخانه‌ی هزری سیاسیی لیبرالیزم نموونه‌یه‌ك له‌م ئاڕاسته‌یه كه جه‌خت له‌سه‌ر مافی ژیانكردن و ئازادبوون و خۆشحاڵبوونی تاك ده‌كاته‌وه و بیریارانی ئه‌م ڕه‌وته‌ش بریتیین له )جۆن لۆك( و )ویلیا‌م جێفه‌رسۆن( و )ئادام سمیس( كه ئه‌م چه‌مكه ڕاسته‌وخۆ به‌گوێره‌ی باڵاتربوونی ده‌ستكه‌وته كه‌سییه‌كان به‌رامبه‌ر په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێناسه ده‌كه‌ن. وێڕای ئه‌وه‌ش، چه‌مكی چۆنایه‌تیی ژیان له ئاڕاسته‌ی باڵاییدا به‌رده‌وام به پێوانه‌ی ڕێژه‌ی پاراستنی پێگه‌ی كه‌سیی له سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رفراوانتر پێناسه ده‌كرێت. له دیدی )گێرسۆن(، پێداگری ئاڕاسته‌ی باڵایی هه‌میشه له‌سه‌ر چییه‌تی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌گوزارشتێكی دیكه، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه سیسته‌می كۆمه‌ڵگه به‌رفراوانتر و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو جێگیر ببێت، چۆنایه‌تیی ژیانی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت كه تا ئه‌و شوێنه‌ی له توانایاندایه بۆ سوودگه‌یاندن به كۆمه‌ڵگه هه‌وڵ بده‌ن و ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی درێژه پێ بده‌ن.
له كاتێكدا هیچ یه‌ك له‌و دوو ئاڕاسته‌یه ناتوانن خۆیان له به‌ستێنی دیدی تاكهۆكاری بۆ چۆنایه‌تیی ژیان ده‌رباز بكه‌ن، گێرسۆن پێیوایه ده‌بێت ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه بخرێته‌ڕوو كه تێیدا تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه یه‌كتر له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌وه به‌رهه‌مبهێنێننه‌وه. ئاڕاسته‌یه‌كی له‌م چه‌شنه له دیدی گێرسۆن هۆكاره بۆ پێناسه‌كردن و ناساندنی چۆنایه‌تیی ژیان به‌گوێره‌ی ئاكام و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م ڕه‌وته. به دیدی ئه‌و، ئه‌م پرسه په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌وه‌ی كه چ پێوه‌رگه‌لێك بۆ په‌یوه‌ستبوون به ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌كاربهێنرێت و له به‌رامبه‌ردا، چۆن ویسته‌كانی تاك له ڕێگه‌ی ئه‌م پێوه‌رانه‌وه به‌رده‌ست ده‌خرێت. به‌م چه‌شنه، پرسی چۆنایه‌تیی ژیان له دیدی ئه‌و بۆ به‌رێوه‌بردنی سه‌رچاوه و به‌ربه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان پێیانوایه پێیانوایه چه‌مكی چۆنایه‌تیی ژیان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بریتییه له هێنانه‌كایه‌وه‌ی په‌یمان یان كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا كه ئه‌و پێداویستییانه له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌بێت و له‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تاك تێیدا ده‌ژێت ده‌خرێته‌ڕوو. له‌هه‌مان كاتدا، كارلێكی نێوان كه‌سه‌كان به‌مانایه‌ك گوزارشته له ڕازیبوونی تاكه‌كان له‌و ڕۆڵ و پاڵپشتییه‌ی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌یگێڕن.
شادان قادر توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیییه پێیوایه ده‌روونناسه‌كان تاك به یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی خۆیان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و پله‌ی پێویستی چۆنایه‌تیی ژیان له ڕێگه‌ی كامڵبوونی كه‌سایه‌تیی تاكه‌وه دیاری ده‌كه‌ن و پێیانوایه ئه‌مه له پێناو درووستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان چۆنایه‌تیی ژیان و كه‌سایه‌تیی مرۆڤ ده‌كه‌ن. ڕوونكردنه‌وه ده‌روونناسییه‌كانی چۆنایه‌تیی ژیان پتر پێداگری له‌سه‌ر جیاوازییه كه‌سییه‌كان له شێوه‌ی بیركردنه‌وه و هه‌ستكردن له‌باره‌ی ڕه‌فتاری خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر چۆنایه‌تیی ژیانی تاك نزم بێت ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێ توانایی تاكه له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ خێزان و ده‌وروبه‌ری.
له لایه‌كی دیكه، لە ڕوانگەی دەروونناسییدا تاكه‌كان كۆمەڵێ ویستی ماددی و ناماددی زۆرییان هەیە و ئەم پێداویستییانەش دەكرێ بە چەندان شێوەی جیاجیا تێر بكرێن. ئەو كاتەی پێداویستییەكانی تاك دەستەبەر ناكرێت، ئەوا هەستی به‌خته‌وه‌رییه‌كه‌شی تاڕاده‌یه‌كی زۆر كەم دەبێتەوە. لە دەروونناسیی كۆمەڵایەتییدا چۆنایەتی ژیان بە كۆمەڵێ پێداویستیی مرۆڤەوە پەیوەستە كە دەبی تێر بكرێن؛ جا پێدوایستییەكان بەهێز بن یان لاواز، باش بن یان خراپ، ئەرێنی بن یان نەرێنی ئەگەر دەستەبەر بكرێت چۆنایەتییە ژیانییەكەشی بەرز دەبێتەوە و بە پێچەوانەوەش. بۆ نموونە لە ڕوانگەی زیلەر چۆنایەتی ژیان بە خۆهەڵسەنگاندنەوە پەیوەستە و ئەم هەڵسەنگاندنەش بەنۆبەی خۆی بە كارلێكی تاك لەگەڵ ئەویترەوە پەیوەستە. لە كارلێكە ئەرێنییەكان لەگەڵ ئەویتر، ئەنجامێكی كاریگەری لەسەر چۆنایەتی ژیان لەلای تاكەكان زیاد دەكات. لەبەرئەوەی تاكه كۆمەڵایەتییەكان ڕێزێكی زۆر لە خۆیان دەگرن، بەڵام تاكه نامۆكان تووشی گۆشەگیری دەبن و بڕوایان بە خۆیان نییە. بەدیدی زیلەر، ڕێزگرتن لە خود جۆرە هه‌ستێكە كە ناكرێ لەرێگەی تاوتوێكردنی دۆخەكانی وەك خۆشحاڵی و ڕەزامەندی پێوانە بكرێت. بەم چەشنە، لە تیۆری زیلەر چۆنایەتی ژیان ڕاستەوخۆ بە ڕێژەی ڕێزگرتن لە خودی تاك پەیوەستە. بە كورتی ئەگەر تاك ڕێزێكی زۆر لە خۆی بگرێت، ڕێژە و ئاستێكی باڵای چۆنایەتیی ژیانی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و بە پێچەوانەوەش.