به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، تاران سزای له‌سێداره‌دانی بۆ هاووڵاتییه‌كی دیكه ده‌ركرد.
نزیکەی چوار مانگە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی ئێران بەردەوامە و بووه‌ته هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س و ده‌ستگیركردنی هه‌زارانی دیكه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی (میزان ئۆنلاین)ـی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، سزای له‌سێداره‌دان بۆ جه‌واد رووحی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئێرانی، به‌تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشووب”، سووتاندنی قورئانی پیرۆز و زیانگه‌یاندن به موڵكی گشتی ده‌رچوو.
به‌و پێییه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سزای له‌سێداره‌دانیان له ئێران بۆ ده‌رچووه، گه‌یشته 18 كه‌س و چواریان جێبه‌جێ كراون.
میزان ئۆنڵاین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جه‌واد رووحی رێبه‌ری گرووپێكی تێكده‌ر بووه له شاری نوشه‌هر له باكووری ئێران، هاووڵاتیانی بۆ كاری تێكده‌ری هانداوه و بواری پێداچوونه به سزاكه‌شی دراوه.
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێران و دواتر گیان له‌ده‌ستدانی، پتر له چوار مانگه خۆپیشاندان له شاروشارۆچكه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س كوژراون.
زۆربەی خۆپێشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە سەرکوتکران و بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤەوە بڵاوبوونەتەوە، تا ئێستا نزیکەی 550 خۆپێشاندەر کوژراون سەرووی 18 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
ئەو رێکخراوانە ئاشکرایانکردووە، 100 دەستگیرکراو مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.