بانکی ناوه‌ندیی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان / هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی کوردستان ده‌كاته‌وه تا (1ـی ئادار/مارسی 2023) ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراقبن به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێن و مۆڵه‌ته‌كه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، بانکی ناوه‌ندیی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان / هه‌ولێر، داوای له سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی کوردستان كرد تاکو (1ـی ئادار/مارسی 2023) سه‌ردانی هه‌ردوو لقی هه‌رێمی كوردستانی بانکی ناوه‌ندیی عێراق له هه‌ولێر و سلێمانی بکه‌ن بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ یاسا و رێنماییه‌کانی بانکی ناوه‌ندی عێراق.
له ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یدا، بانکی ناوه‌ندیی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت په‌له بکه‌ن له پێشکه‌شکردنی داواکاری تێکه‌ڵبوونه‌وه (یه‌کگرتن – الإندماج )ی كۆمپانیاكان بۆ هه‌ردوو جۆری پله‌به‌ندی كۆمپانیا (A و B).
هه‌روه‌ها بانکی ناوه‌ندیی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان هۆشداریداوه‌ته‌وه كۆمپانیاكان له‌باره‌ی پاپه‌ندنه‌بوون به‌و رێنماییه، ئه‌وا له‌دوای (1ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌وا کۆمپانیاکانیان داده‌خرێت و مۆڵه‌ته‌که‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی عێراقدا ناجێگیره و له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 160 هه‌زار دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.