سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پارێزگای دیوانییه‌ی به‌هۆی تێوه‌گلانی له چه‌ند دۆسییه‌كی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵییه‌وه دوورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023). نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به فه‌رمانێك زوهه‌یر عه‌لی شه‌علان، پارێزگاری دیوانییه‌ی له پۆستكه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هۆكاری دوورخستنه‌وه پارێزگاری دیوانییه بۆ تێوه‌گلانی ناوبراو له چه‌ند دۆسییه‌كه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌لی كارگێری و دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌دراوه، دۆسییه‌كان ئیستا له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه پێداچوونه‌وه‌ی پێیاندا ده‌كرێت.