هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبه‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوه‌، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان‌و بەدواداچونەكان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبار (ب، ئـ، ف) لەدایكبووی 1988 دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.