به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، لە میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سەری ساڵی نوێ‌دا، هەولێری پایته‌خت ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆماردەکات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات و چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر.
له‌باره‌ی ئامار و داتاكانی هاتنی گه‌شتیاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لە ماوەی ساڵی 2022دا زیاتر لە دوو ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا و دوو هەزار، گەشتیاری ناوخۆ، پارێزگاكانی عێراق و خه‌ڵكی بیانی، سەردانی هەولێر و دەوروبەریان كردووە.
هەروەها روونیشیكردووه‌ته‌وه، تەنیا لە ماوه‌ی پشووەکانی سەری ساڵی2023دا، شەست و یەک هەزار و شەشسەد و پەنجاو هەشت گەشتیار بە مەبەستی بەشداریکردن لەچالاکییەکانی ساڵی نوێ‌دا، سەردانی پارێزگای هەولێریان كردووه.
گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر سوپاسی سەرجەم تیمەکانی ئاسایش، پۆلیس و تیمەکانی خزمەتگوزاری ده‌كات، وێرای ئاراسته‌كردنی سوپاس بۆ کارمەندانی گەشتوگوزاری هەولێر کە لەسەرەتای هاتنی گەشتیاران لەدەروازەکانەوە لەپێشوازی گەشتیاراندابوون.