سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

میدیاكارێكی یەكێتی: 21 ساڵە بۆ یەكێتی دەقیڕێنم، كەچی مووچەكەیان پێ ڕەوا نەبینیم

میدیاكارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای دەگەیەنێت كە لە لایەن حزبەكەیەوە، مووچەی خۆی و ”ماڵ و منداڵی“یان بڕیوە.

ئەرسەلان پەرۆش، بێژەری هەواڵ لە كەناڵی (گەلی كوردستان)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاشكرای كرد: ”21 دانە ساڵی ڕێکە من بۆ یەکێتی دەقیڕێنم، کەچی ئێستا مووچەکەیان پێ ڕەوا نەبینیم و قووتی خۆم و ماڵ و مناڵیان بڕیم!“

هاوكات رەخنەی توندیش لە حزبەكەی دەگرێت و رای دەگەیەنێت: ”ئاوا خزمەت بە کوڕی شەهید و کادیری دڵسۆز و ڕاستەقینە دەکەن ؟“