له ئوسترالیا دوو هێلیكۆپته‌ر پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەهۆی پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەرەوە لە ئوسترالیا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی فرانس پرێس باسی لەوەشکردووه، هێلیکۆپتەرەکان سەر بە هێزی ئاڵتونی رووبەڕووبونەوەی تیرۆر بوون و سەرباری گیانلەدەستدانی چوار کەس، رووداوەکە بووە هۆی برینداربوونی سێ کەسی دیکە.
هاوکات بەرپرسانی ئوسترالیا هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، هۆکاری رووداوەکە ئەوەبووە، یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکان پاش ئەوەی چەند مەترێک لەزەوی بەرزبووەتەوە خۆی بە هێلیکۆپتەرێکی دیکەدا کێشاوە و لە ئەنجامدا هەردووکیان تێکشکاون.