پە‌یوە‌ندی (گە‌یاندن)وپە‌یوە‌ندییە‌كان لە‌ كۆمە‌ڵگە‌ گریمانە‌ییە‌كان

پ.د.ئاریانا ئیبراهیم

لە پێناسەوە بە خوێندنەوەیه كی ئەرێنی دەچم بۆ خستنەڕووی باشییەكانی كۆمەڵگە گریمانەییەكان، كە لە شەش خاڵدا كورت دەبنەوە، گرینگترینیان ھاوسۆزیی مرۆیی و ناسنامەی ژمارەیی و ھاوڕێیەتی و داھێنان و خوێنەری ژمارەییە. بۆ ئەوەی ئاماژە بكرێت كە ھاوسۆزی لەناكاو و بەڕێگەیەكی ناپێشوەخت ڕوودەدات، وەک ئەوەی دوای سەیركردنی وێنەیان ڤیدیۆیەك كە لەگەڵیدا ھۆشیاری گۆشەگیر دەبێت و نەست دەردەكەوێ كە ھانی نووسینی ھەڵچوونانەی نابەرپرسانە دەدات و لە كاتی قسەكردن لەبارەی ماسكی ژمارەییش پێناسەیەكی ستاتیكانەی ھەیە “بریتییە لەو ناسنامەیەی كە تاكەكان ئاگادارین چونكەڕاستی خاوەن گرینگییەكی گەورە نییە مادام بەژمارەییكردنی مرۆڤ ھەیە”، ئەو خۆدەنوێنێ لەو وێنەیەییەكێك لە تاكەكانی كۆمەڵگەی گریمانەیی دایدەنێ بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی وێنە كەسییەكەی و بە تایبەتمەندیی دینامیكی دەناسرێتەوە وەكو لابردن و گۆڕین، لە حاڵەتی سەقامگیریی ھەستیان ڕووداوەكان جێگیر دەمێننەوە و دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی بە تەمەنەیان پشكێك لە جوانی نییە شێوەی خۆی دەسكاری بكات. جۆرەكانی ماسكەكان فرەن وەكو ماسكە نموونەییەكان و ھیتر تایبەت بە كۆچكردووان لە دونیا و ماسكی ئاژەڵ و باڵندەكان، وەكو كولتوورییان ماسكی بەشداریكردنی ویژدانی و ئابڕووی ژمارەیی و ماسكی كاتی رابردوو (سۆز بۆ لاوێتی). ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تەكنەلۆجیا مرۆڤی توانادار كردووە لە ژێرباركردنی ئەو ماسكانەی تایبەت بوون بە ئەكتەر و داھێنەران، دروستی كرد و باوەڕی پێ كرد، ئەوەش
پرسیاری قووڵ لەبارەی ژمارەییەوە دەخاتەڕوو. لە خاڵە ئەرێنییەكانی گریمانەیی ئەوەیە دەتوانێ ناسنامەی
ژمارەیی ھەڵبژێرێ بەو پێیەی ناوێكە تاك لە خۆی دەنێت بۆ ئەوەی شوێنی ناوی تایبەت بە جیهانی واقیعی بگرێتەوە و ڕەنگە ببێتە ناویڕاستەقینەی، بەڵام ناسنامەكەی دەمێنێتەوە چونكە لێكۆڵینەوە و دڵنیابوونەوە لێی ئەستەمە. كۆمەڵگە گریمانەییەكان ھەڵبژاردنی ناو دەڕەخسێنێ دوای ئەوەی لەلایەن خێزانەوە سەپێنرا. بەڵام مەسەلەكەلەڕەخنە سەلامەت نییە چونكە ئەمە دژی یاساكانی ئەم ماڵپەڕانەیە، كەوا داوای ئاگاداركردنەوە لەبارەی ھاككردن و ئەكاونتە ساختەكان دەكات و داوای ڕاستەقینە لە خاوەن پەیجەكان دەكات، بەڵام دەخالەت ناكات تەنها لە حاڵەتی تووشبوونی دەسكەوتە داراییەكان بۆ مەترسی نەبێت. وە جۆرێكی زۆر لەم ناسنامەیە دیاری دەكات وەكوڕۆمانسی و كولتووری و ئایینی و كۆمەڵایەتی و منداڵێتی. پێی وایە ئەو بە ناوی دەست پێ دەكات و لەوێ كۆتایی نایەت. ماڵپەڕەكان و كۆمەڵگە گریمانەییەكان شتی نوێیان لەسەر ئاستی داھێنانی ژمارەیی پێشكەش كردووە، كەوا دووبارە ئاڵۆزییەڕەخنەییە ئەدەبییە گەورەكانی خستەوەڕوو، توانیڕەخنە لە ئەركێكی زانستیی پسپۆڕان بگۆڕێت بۆ پیادەكردنێكی گشتی كە ھەمووان توانادار دەكات لەسەركۆمێنتدان لەسەر داھێنانكارییەكان كە لەسەر ماڵپەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی باو دەكرێنەوە. بەڵام ھەندێ كات دژوارییەك لە بەدواداچوون دروست دەكات بەتایبەتی لە مۆبایلە زیرەكەكان و، سەرسامی زێدەڕۆیان بێباكی دەبێتە ئاغا نەك خوێندنەوە. داھێنانكارییەكان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ سەیردەكرێن و ڕەخنەش دەسبەجێ دەبێ

ھەواڵی زیاتر