ئومێد ئەحمەد: خواست لەسەر بەکارهێنانى کارەبا چوار هەزار و 500 مێگاواتى تێپەڕاندووە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ چوار هەزار و 500 مێگاوات بەرزبووەوە.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژى وەزارەتى کارەبا بۆ پەیجی فەرمی وەزارەتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە: “لەم کاتەدا خواست لەسەر بەکارهێنانى کارەبا چوار هەزار و 500 مێگاواتى تێپەڕاندووە بەرە و 5000 دەڕوات”

گوتەبێژى وەزارەتى کارەبا ئەوەشی خستووەتە روو، ئەمە لە کاتێکدایە بڕى بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمى کوردستان سێ هەزار و 500 مێگاواتە.

ئەمڕۆ شەممە 13/11/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردبووەوە کە تاوەكوو ئێستا ملیۆنێك و 47 هەزار و 430 پێوەری زیرەكی كارەبا لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراوە.

لای خۆیەوە حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر رایگەیاند: “ئەو زستانە پێوەری زیرەك كاریگەریی خۆی دەبێت، چونكە پێوەری زیرەك بەوردی ئەو كارەبایە ئەژمار دەكات كە هاووڵاتی بەكاری دەهێنێت، وەكوو پێشوو نابێت هاووڵاتی دەستكاریی پێوەر بكات، بۆیە پێوەری زیرەك كاریگەریی دەبێـت لەسەر باری كارەبا”.

ھەواڵی زیاتر