سۆپای كۆریای باشوور داوای لێبووردن له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی كۆریای باكوور بخه‌نه خواره‌وه كه سنووری ئاسمانی وڵاتهكهیانیان به‌زاندووه.
دوێنێ دووشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دوای پێنج ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار فڕۆكه بێفڕۆكهوانانی كۆریای باكوور ئاسمانی كۆریای باشووریان به‌زاند. كۆریای باشوور ژماره‌یه‌ك فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی بۆ تێكشكاندنی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانی كۆریای باكوور به‌كارهێنا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ریان نه‌گرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، كانگ شین چول، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ده‌سته‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانه هاوبه‌شه‌كانی كۆریای باشوور رایگه‌یاند: هه‌ست به نائومێدییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌مانتوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی كۆریای باكوور بخه‌ینه خواره‌وه، كه ترس و دڵه‌ڕاوكێییه‌كی زۆریان له‌لای هاووڵاتییانمان دروستكرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یۆون سووك یۆول، سه‌رۆكی كۆریای باشوور له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، “پلانێكمان داڕشتووه بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌یه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی دامه‌زراوه سه‌ربازییه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆریای باكوور، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی دوێنێوه كاره‌كان بۆ دامه‌رزاندنی یه‌كه‌یه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ربازی خێراتر ده‌كه‌ین و توانا چاودێرییه‌كانمان زیاتر ده‌كه‌ین”.
سه‌رۆكی كۆریای باشوور نایشارێته‌وه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی وه‌كو پێویست نییه و ده‌بێت كار بۆ به‌هێزكردنی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا روودای هاوشێوه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه روونه‌ده‌ن و بتوانن ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه بخه‌نه خواره‌وه كه ئاسمانی وڵاتهكهیانیان ده‌به‌زێنن.