دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ: وادەی قەدەخەکردنی هاوردەی پەتاتە درێژکرایەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە وادەی قەدەخەکردنی هاوردەکردنی پەتاتە درێژ دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 13ى 11 ى  بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردەوە: وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبروسکەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەرچەند بڕیاربوو لەڕێکەوتی1-11-2021 قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی پەتاتە هەڵگیرێت ، بەڵام تا ماوەیەکی دیکەی دیاری نەکراو قەدەغەی لەسەر هەڵناگیرێت و ڕێگە بەهاوردەکردنی نادرێت.
 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: داواش لە بازرگانان كراوە تا ڕاگەیاندنی کاتی هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هەوڵی هاوردەکردنی پەتاتە نەدەن چونکە ڕێگەی پێ نادرێت.

ھەواڵی زیاتر