یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

قایمقامی قەزای زاخۆ: حکوومەت بۆ ئەمساڵ 38 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردبووین

قایمقامی قه‌زای ناوەندیی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتی، ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی 38 ملیار دینار نزیکەی 32 پڕۆژەی زۆر باشمان ئەنجام داوە، لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکاندا و پلانی خۆشمان بۆ ساڵی نوێ ئامادە کردووە.

قایمقامی قه‌زای ناوەندیی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، مشیر محه‌مه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئه‌مساڵ له‌ سنووری قه‌زای ناوەندیی زاخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 38 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان کردبووین و نزیکه‌ی 32 پڕۆژه‌ی زۆر باشمان پێ ئه‌نجام داوه‌، پڕۆژەکانیش لە هەموو سێکتەرەکاندا بوون، که‌ ڕێگاوبان و نه‌خۆشخانه‌ و قوتاپخانه‌ و ئاو و کاره‌با و سێکتەرەکانی دیکەش لەخۆ دەگرێت.”

گوتیشی: ”جگه‌ له‌وه‌، ئێمه‌ وه‌کوو زاخۆ پلانی خۆمان ئاماده‌ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بودجه‌مان بۆ ته‌رخان بکات و پڕۆژه‌ی نوێ له‌ زاخۆ ئه‌نجام بده‌ین.”