رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی لافاوەكەی هەولێر

سەرۆک بارزانی، پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە کرد کە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی لافاوەکەی شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئازیزانی هەردوو هاووڵاتی (محەمەد ڕەسوڵ حەمەدئەمین) و (مستەفا سەركەوت خدر)ـی تەمەن پێنج ساڵ دەكەم كە بە داخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوی دوێنێی شاری هەولێر بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا. هاوبەشی خەمی هەر دوو خانەوادەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەم و لە خودای گەورە داواكارم سەبر و دڵنەواییان پێ ببەخشێت و ڕۆحی پاکی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی