ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2026، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان دەربارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2027، شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
شاندەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆ دەبێتەوە، بۆ خستنەڕووی تێبینییەکانی سەبارەت بە بڕگەکانی ڕەشنووسی پرۆژەکە و جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و شایستەکانی مووچەخۆران.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

