كامالا هاریس: ئەمه‌ریکا بە وردی چاودێری دۆخی پەنابەرانی بێلارووس دەکات
جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی لەبارەی کێشەی ئەو پەنابەرانە راگه‌یاند، كه لەسەر سنوورەکانی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریانخواردووە و گوتیشی: ئەمه‌ریکا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.
كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: “لەبارەی پرسی كۆچبه‌رانی بێلارووس و ئەوەی لەسەر سنووری پۆڵەندا روودەدات، ئێمە وەکو حکومەتی ئەمه‌ریکا زۆر نیگەرانین و بەوردیش چاودێری دۆخه‌كه دەکەین”.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، “ئێمە له‌و باوه‌ڕه‌داین، کە رژێمی لۆکاشێنکۆ سەرقاڵی هەندێ چالاکییە، کە کێشەی لەو ناوچەیە دروست کردووە”.
ئاشكراشیكرد، “له‌باره‌ی ئه‌و پرسێکە قسه‌مان لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فه‌ره‌نسا کردووه و ئێستاش چاوی هەموو جیهان و سەرۆکەکانی جیهان لەسەر ئەو رووداوانەیە، کە لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا ده‌گوزه‌رێن”.
پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان كوردن، بووه‌ته مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌لایه‌ن وڵاتی بێلاڕووسه‌وه بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنرێن و له سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له دۆخێكی هه‌ستیاردان، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت و منداڵیان له‌گه‌ڵه و بێ په‌ناگه له ره‌وشێكی كه‌شوهه‌وای سه‌خدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.