چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

عێراق ده‌بێته‌ خاوه‌نی پاسپۆرتی نوێی ئه‌لیكترۆنی

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ به‌مزووانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دروستكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی و سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌بنه‌ خاوه‌نی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی به‌ كوالێتییه‌كی جیهانی.

عه‌مید ماجد عه‌دنان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌ربه‌ری گشتی پاسپۆرت سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند: به‌ر له‌ ده‌ستكردن به‌ دروستكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی، پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ یاساییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار ته‌واو بكرێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌ربه‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرت ئێستا خه‌ریكی ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م كاره‌ هونه‌ری و ئیدارییه‌كانه‌ بۆ ده‌ركردنی پاسپۆرتی نوێی ئه‌لیكترۆنی.

به‌ڕێوه‌ربه‌ری گشتی پاسپۆرتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ نموونه‌ی پاسپۆرته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ نوێیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ عێراق و پێویسته‌ ره‌زامه‌ندیی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی و ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی جیهانی بۆ وه‌ربگیرێت، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ دروستكردنی بكرێت.