چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

داعش دەیەوێ تێکچوونی کەشوھەوا بۆ ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی بەکار بێنێت’

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە نزیک سەنگەران ھێرشی کردە سەر ھێزە عێراقییەکان و سەرچاوەیەکیش لە ھێزی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، چەکدارانی داعش دەیانەوێت سوود لە کەشوھەوای زستانە وەربگرن بۆ کردەوەی تیرۆریستی.

سەرچاوەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “شەوی ڕابردوو مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش لە گوندی گڕاوی نزیک سەرگەڕان ھێرشی کردە سەر کاروانێکی ھێزە عێراقییەکان کە سەر بە فیرقەی چواردە بوون و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی عێراقی کورژان و شەڕێکی سەخت بەڕێوە چوو.”

سەرچاوەکە دەڵێت: “پێش دوو شەو زانیاریی ھەواڵگری گەیشتووەتە ھێزەکانی پێشمەرگە ھەشت چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ دابەزیون، لەبەر ئەوەیش ھێزەکانی پێشمەرگە خرابوونە ئامادەباشی بۆ ئەوەی وەڵامی ھەر ھێرشێکی ئەو چەکدارانەی داعش بدەنەوە.”

سەرچاوەکە زیاتر گوتی: “دیارە ئەو چەکدارانەی داعش خۆیان گەیاندووەتە سنووری ھێزە عێراقییەکان و نەیانتوانی نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە بکەونەوە، چونکە داعش ساڵانە لە وەرزی زستاندا چەندین ھێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بە سوودوەرگرتن لە تێکچوونی کەشوھەوای ناوچەکە.”