لە میانی ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باکووری رۆژئاوای کەرکووک، سەربازێکی عێراقی کوژرا.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری بە میدیاكانی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەکدارانی داعش لە نزیک قەزای دوبز دەست پێ کردووە.
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە لێواری رێگا کە پێشتر لەلایەن تیرۆریستان داندرابووەوە، سەربازێکی عێراقی کوژراوە.
عامر نوری ئاماژەی بەوە دا کە ئەو سەربازە کارمەندی یەکەی هەواڵگری سەربە سوپای عێراق بووە، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و بەرفراوانتر کراوە.