خێزان پێگە‌یە‌گی گرنگی بۆ تاك

كه ژاڵ هیدایه ت

خێزان یەکەم و جێگیرترین دامەزراوەی کۆمەڵایەتییە کە ناسنامەی مرۆڤ و کۆمەڵایەتیبوونی تاک تێیدا دروست دەبێت، و قبووڵکردنی بەها کۆمەڵایەتیەکان و نۆرمەکان بووە هۆی گواستنەوەی قاڵبەکانی پەیوەندی و کارلێککردن بۆ دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی تر، بێشک هیچ کام لە زیانە کۆمەڵایەتییەکان لە کاریگەریی خێزانەکە جیا نین، دامەزراوەی خێزانەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کارەکانی خۆی جێبەجێ دەکات کاتێک کە لە ناتەواوی نەبێت. توندوتیژی هەڕەشە لە تەندروستی و سەلامەتی خێزانەکە دەکات توندوتیژی خێزانی یان توندوتیژی دژی ئافرهتان لە خێزاندا باوترین شێوازی توندوتیژیە بەرامبەریان، کە تێیدا مامەڵەکردنی توندوتیژی لەگەڵ ئەندامێکی خێزان (بەزۆری نێر) پەیوەندی بە ئەندامێکی دیکەی خێزانەوە هەیە (بەزۆری مێینە). نەتەوە یەکگرتووەکان توندوتیژییەکانی بەم شێوەیە پێناسەکردووە: هەر کردەوەیەکی توندوتیژی کە لەسەر بنەمای جیاوازی ڕەگەزی بێت، لە ئەنجامدا زیانی جەستەیی، سێکسی یان دەروونیی یان ئازاری ئافرهتان بێت، یان ئەگەری ئەوەی ببێتە هۆی ئەو جۆرە ئازارانه یان ئەم جۆرە کارانە، وەک هەڕەشە،گێچەڵ یان بێبەشکردنی
ئازادی، چ لە ژیانی گشتی و چ لە ژیانی تایبەتی توندوتیژی دژ بەئافرهتان دیاردەیەکە کە ئافره ت بەهۆی ڕەگەزەکەیەوە،رهگهزی به رامبه ر(پیاو)مافی پێشێل دهكات ئەگەر توندوتیژی لەچوارچێوەی خێزان و نێوان ژن و مێرددا بێت ئەوا توندوتیژی خێزانی بەتوندوتیژی دژی ئافره تان لێکدەدرێتەوە و هەر کردەوەیەک یان ئەگەرێکی ڕەفتار کە ببێتە هۆی ئازاری جەستەیی و سێکسی و دەروونی یان ئەشکەنجەدان بەتوندوتیژی دژی به ئافره تان داده نریت. بوونی ڕەفتاری توندوتیژی نێوان ئەو کەسانەی حەزیان بەیەکتری هەیە بە پێی بیروباوەڕی جەماوەری (تێڕوانینی گشتی) و ئەو پەیوەندیانەی کە بە خۆشەویستی و ئینتمایی پێک دەهێنرێت گرنگی توندوتیژی دژ بە ئافره تان دیاری دەکات. توندوتیژی لە قاڵبی خێزاندا بڵاودەبێتەوە بۆنێو کۆمەڵگه دا و بەردەوامی شێواز و ڕەفتارە توندوتیژەکان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا ده گوازریته وه.
ئەو منداڵانەی کە دایکەکانیان لەلایەن باوکانەوە توندوتیژیان به رامبه ركراوه لە مەترسی زیاتردان بۆ تێپەڕاندنی هەڵسوکەوتی توندوتیژ بۆ نەوەی داهاتوو.
ئەو پیاوانه ی كه له هاوسه ره كانیان ئه ده ن، شاهیدی ئەوە بوون کە لە نێو خێزانیان باوکیان لە دایكیان داوه.
توندوتیژی له نه وه یه ك بو نه وه یه كیكه ده گوازرێته وه وه هەڕەشە لە نەوەی ئێستا و نەوەی داهاتوو دەکات وه توندوتیژی له نیوان خانواده(دایك و باوك) (شایەتحاڵی توندوتیژی دایک و باوک) کاریگەرترە لە کێشە ژینگەییەکان
لە پرسی توندوتیژی. ئاسایش یەکێکە لە پێداویستییە بنەڕەتیکانی مرۆڤ، بۆ ئەوەی لەگەڵ کەمبوونەوەیدا ئارامیی مرۆڤ ون ببێت و دڵەڕاوکێ و نائارامی جێگەی ئه وئه گرێتەوە و بەرزکردنەوەی چەندین پێداویستی مرۆڤ پەیوەستە بە زامنکردنی ئاسایشەوە توندوتیژی خێزانی واقیعێکی تاڵە کە زۆربەی ژنان ئەزموونیان کردووە کە هەمیشە بە درێژایی مێژوو هەبووە‌

و هەستی ئاسایشی ئافره تان کەمکردۆتەوە، له ئیستادا ئافره تان پارێزگاری یاسایی زیاتریان هەیە بەڵام توندوتیژی خێزانی هێشتا زۆر باوە چونکە سەرەڕای پێشکەوتن لە باری یاساییدا زۆر زەحمەتە بۆ ئەو ئافره تانه کە له
توندوتیژی خێزانی دەناڵێنن پەنا بۆ یاسا بەرن. لە ڕاستیدا ئاسایش مانای نەهێشتنی مەترسی و نەهێشتنی مەترسییە واتە بەکارهێنانی هەلی گونجاوە وه هەستی ئاسایشی ئافره تان ئاستی ئارامی دەروونی و فكری بۆ ئافره تان سەبارەت بەوەی کە چۆن لەژیانی ڕۆژانەیاندا پارێزراوه لەبەرامبەر ئەو مەترسی و توندوتیژیانەی کە لەخێزاندا هەیە. ئەو بیروباوەڕە پیاوسالارییانەی کە کۆمەڵگه بەڕێوەدەبرێت ئەم توندوتیژییانە بە سروشتی پیاو دەزانن و هەوڵ دەدەن پاساوی بۆ بێنن و هەندێک جار ڕەنگی ئەخلاقی و شەرەفبەخشی پێ بدەن. ئەم بیروباوەڕانە لەمنداڵییەوە ره گ وریشه ی لە مێشکی ئافره ت و پیاواندا داکوتاوە، وه ئەگەر ئافره ت یان کچ بەرەنگاری ئەو توندوتیژییانە ببنەوە ئەوا ڕووبەڕووی ناولێنانی خراپ و سیزا توندتر دەبنەوە له لایهن ئەوانەی دەوروبەریان و ئافره تانی كه تێڕوانینی فێمینیستی لەو بڕوایەدایە کە توندوتیژی دژی ئافره تان و بەتایبەتی توندوتیژی خێزانی بنچینه ی لە کەلتوور و پێکهاتەی سیاسی کۆمەڵگه هەیە کە هانی پیاوسالاری دەدات، ئەم تێڕوانینە زاڵبوونی پیاو و کۆمەڵایەتیبوون بە بەکارهێنانی دەسەڵات بە سەرچاوەی توندوتیژی دەزانێت و باس لەوە دەکات کە توندوتیژی خێزانی لە ئەنجامی پیاوسالاری و زاڵبوونی پیاو و نایەکسانی جێندهری. ئەم پێشنیارانەی خوارەوە کاریگەر ده بن لە پەرەپێدان
و باشترکردنی ڕەوشی ئافره تان به رامبه ربه توندوتیژی: بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە وە هۆشیاری خێزانەکان بەتایبەتی پەروەردەی ئافره تان، زمینه سازی بۆ بەشداری ئافره تان لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا، هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی یەکسانی جێندەری لە خێزان و کۆمەڵگەدا، هۆشیاری هاوسه ره كان لە مافی یەکتر. ڕەخساندنی هەلی کار و بەهێزکردنی ئافره تان بۆ باشترکردنی ژیان و خۆشگوزەرانیان، چونکە هەتا ئافره تان پشتبەستی ئابووریان بە پیاوان هەبێت و بەها کۆمەڵایەتیەکانیان تەنیا لە ڕۆڵی دایک و هاوسەردا بەدەست به ێنرێت، هەرگیز لە توندوتیژی ڕزگاری نابێت.

ھەواڵی زیاتر