لە هەكبەی بیرەوەریمدا .. ئارت ئان ئارت

aard aan aard

ئەسعەد عەدۆ

كوردی دۆ نەدیتە كە گەیشتە شوێنێك ، بە هەموو شێوەیەك هەوڵدەدات كەمە شارەزاییەك لەو شتانەی دەوروبەر پەیدا بكات ، بە تایبەتی ئەو شتانەی كە ئەو تاكە حەزی لێدەكات ! بۆ خودی خۆم هەر زوو لەنێو نەخشەی شاردا بە دوای مۆزەخانەدا ئەگەڕام بەڵام دڵم بە مۆزەخانەی ئەوێ ساكین نەدەبو چونكە وەكو ئەوانەی لای خۆمان قەلەباڵغ نەبوون ! بۆیە رۆژێكیان بە مامۆستای زمانم گووت : مۆزەخانەكانتان دەوڵەمەند نین ؟ ئەویش گووتی : فۆڵكلۆری ئێمە هەمووی لە ژێر ئاودایە ! بەڵام ئەوەی سەرنج راكێشە لە هەموو شاری گەورەو بچووكی مۆزەخانەی تایبەت بە هونەری شێوەكاری هەیە بەنێوی (Van Gogh ، فان خۆخ) كە تا ئێستا لێرە پێی دەڵێن (ڤان كۆخ) هەرچەندە جارێكی تر لە گۆڤاری (گوڵان) دا ، خۆم لە قەرەی ئەو مەسەلەیە داوە ، پیتی (V) لە زمانی هۆڵەند V دەنگی (فەی) هەیە ، نەك (ڤەی) ، هەروەها پیتی (G) دەنگی (خەی) هەیە ، نەك (جەی) یان (جی) ، تەنیا بۆ زانیاری دوو پیتی (CH) پێكەوە ئەوانیش دەنگی (خەی) وەردەگرن ، نەك (چ یان چەی ) . جارێكیان لەنێو مۆزەخانەیەكدا لە شاری (ئێنسخێدێ ،Enschede ) بە دەستكرد قۆناغەكانی پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای هۆڵەندا دروستكرابوو لە قۆناغی ساڵی (١6٤٨) وێنەی خانوێكی جزیری بە پووش داپۆشراوم كەوتە بەرچاوان ئافرەتێك بە كووتكێك جلی دەشووشت بێ ئەوەی هەست بەخۆم بكەم بۆ ماوەیەك قورشاغلو ، باقرت) دەچوون ، ئەو منداڵانەی تا ئەوكات شایانی شەرم لێكردنی ژنان نەبوون بۆ سەر شوشتن بە گریان راپێچ دەكراین ، لەوێ ئافرەتەكان لەسەر بەردێك بە كووتكان جلی خۆیان دەشووشت ! نابێ ئەوەیش لەیاد بكەین كە جۆرە دڕكێك هەبوو (صـابوونۆكە) لە سەر جلەكانیان دادەنا وەك تایتی ئەمڕۆ كەفی دەكرد . رۆژێكی دیكە لە مامۆستای كۆمەڵایەتیم پرسی : حەز دەكەین كەمێك باسی
نەریتی مردن ، تازیمانە ، بووك گواستنەوەمان بۆ بكەیت تاكو ئێمەیش باس لە نەریتی خۆمان بكەین ، گووتی : لە وڵاتی ئێمەدا دوو رێبازی سەرەكیمان هەیە (كاسولیك و پرۆتستانت) لە یەكەمدا قەشە هەمووی پیاوە ، كەچی لەوی دیكە ژنیش دەبێتە قەشە ! زۆر بە ووردی ووردە پرسیارمان ئاراستە دەكرد ، خوا شاهێدە هەمووی وەك ئێمە بوو (ئامین) یشیان وەك ئێمە بوو ! تا گەیشتینە (تەلقین) گووتی لە دووا قۆناغدا قەشە گرمتێك خۆڵ بە دەست فڕێ دەداتە سەر گۆڕەكەو دەڵێ : ”aard aan aard “ واتە لە خۆڵەوە بۆ خۆڵ (من التراب الی التراب) دەربارەی تازیمانەیش زۆری باس كرد هیچی لە ئێستای ئێمە زیاتر یان كەمتر نەبوو ، كە لە مانگێك بوە بە هەفتە ئینجا بوو بە سێ رۆژ ئێستاش یەك رۆژە ! سەرەڕای ناردنی كارتی تازیمانە ، مۆدێرترینیان خۆی لە نامەناردنی مۆبایل دەدۆزێتەوە ! دەربارەی بووكانە بووكانێش جیاوازیەكی ئەوتۆی تێدا بەدی نەكرا ئەوانیش برنج ، شیرنەمەنی ، پارە بەسەر بووكێ هەڵدەدەن ، لەلای ئێمە وا پەسندە بووك بە قاچی راستەوە بچێتە ژووری بووكینی ، كەچی لەوێ پێویستە زاوا لەبەر دەرگا بووك هەڵگرێ بۆ ژوورەوە بە مەرجێك وەك نەریت پێویستە پێشتر هەردوو قاچی بەرەو ژوورەكە بچێت ! ئا لێرەدا پرسیارم ئاراستەكرد : بۆ قاچی پێشتر؟! گووتی بۆ ئەوەی قاچی لە ژوورەوە بچەسپێ واتە موتووی (هۆگر) ماڵی خۆی بێت . لەكاتی خۆیدا زۆر باس لە خراپەی ئەو ئەوروپایە دەكرا ، بەڵام بۆ مێژوو
دەیڵێم ئەوەی لەوێ بینیم هەموو خێرخوازانەو مرۆڤانە بوو ، دەگەڵن گەڵە باش بوون كە بە چڵوانێ راونراین ئاوان باوەشیان بۆ كردینەوە ! كە جەرگ سووتاویان كردین ئەوان گەرمە فرمێسكیان سڕینەوە ! دكتۆری دەروونیان دەخزمەت داناین ! ئەو شیوە غەریبەی لە كۆندا من شانازیم پێوە دەكرد ئەوان باشترو چاكتریان دەگەڵ كردین لە یەك سوپەرماركێتان بازاڕمان دەكرد لە لای دكتۆران سڕەبڕیان نەدەكرد بە هیچ شێوەیەك هەستیان بریندار نەدەكردین وەكو ئێستا ئێمە بە نوێژی نیوەڕۆ برینداریان دەكەین ئەوەی لێرە لێی نابەڵەد بووین لەوێ فێریان كردین راستی گووت (شێخ محەمەد عەبدە) زانای بە نێوبانگی مصر كە لە كۆتایی سەدەی نۆزدە لە سەردانێكیدا گووتبوی : “چوومە وڵاتی غەیرەدینان ئیسلامم دۆزیەوە، گەڕامەوە وڵاتی ئیسلامان ئیسلامم لێ وون بوو

ھەواڵی زیاتر