بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەنگاریا قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی لە عەنکاوە كرایه‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە 9 ی دیسەمبەری 2022، بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا ،کاتالین نۆڤاک ،ڕێورەسمی کردنەوەی (قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی Meltho International School ) لە عەنکاوە كرایه‌وه.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا،کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا گوتارێكی پێشكێش كرد و رایگه‌یاند:
ئاڵای هەنگاریا هاوشێوەی ئاڵای هه‌رێمی کوردستانە و شانازی بەوە دەکەین کە ئاڵاکەمان لە هەرێمی کوردستان هەیە.
کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا هه‌ر له‌گوتاره‌كه‌یدا له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێوە بە تەنیا نین، بۆ ئەوە هاتووین هاوکاریی پێشکێش بکەین .
سەرۆکی هەنگاریا گوتیشی: 360 ملیۆن کریستیان هەن کە لەسەر ئاستی جیهان رووبەڕووی تووندووتیژی دەبنەوە
قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی، له‌سه‌ر بوودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌نگاریا دروست كراوه، هه‌نگاریا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری بۆدروست كردنی ئه‌م قوتابخانه‌یه ته‌رخانكردووه.