هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 15, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، دوای 16 ساڵ، وازهێنانی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند.
  • عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر: ئێمه‌ له‌ سفره‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستمان پێكرد، هیوادارم هه‌موولایه‌ك پشتگیری ئه‌و ستافه‌ نوێیه‌ی یانه‌كه‌ بكه‌ن.
  • ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌، به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ كۆی ده‌نگ وه‌لید عاره‌ب ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی باله‌ی كوردستان و عێراق به‌ سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكرا.
  • سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند كاپتنی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ جێگیری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و مۆفه‌ق یوونس به‌رگریكاری پێشووی یانه‌كه‌ به‌ جێگیری دووه‌می سه‌رۆكی یانه‌كه‌ هه‌ڵبژێردران. دكتۆر ته‌ها قادر كرایه‌ سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر و خاتوو ئاڵان دێده‌وان به‌ ئه‌مینداریی دارایی یانه‌كه‌ ده‌ستنیشان كرا. ئه‌حمه‌د شوكر، دیدار حامید و مۆفه‌ق یوونس وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری ده‌ستبه‌كاربوون.
  • لاوانی هه‌ڵبژارده‌كانی سووریا و ئیمارات و ئوردن و لوبنان دێنە هەولێر بۆ ئەوەی بەشداریی جامی رۆژئاوای تۆپی پێی ئاسیا بکەن. به‌مه‌ش رۆژی 20ـی ئەم مانگە یارییەکانی دەست پێ دەکات، بەگوێرەی تیروپشکی یارییەکانی جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا کە هەشت هەڵبژاردە یاریی دەکەن و یارییەکانی لە هەولێر و بەسرە دەکرێن، هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی سووریا، ئیمارات، ئوردن و لوبنان لە کۆمەڵەی دووەم یاریی دەکەن کە سەرجەم یارییەکان لە هەولێر دەکرێن.
  • بەگوێرەی تیروپشکی جامی رۆژئاوای ئاسیا لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، فەلەستین، یەمەن و کوێت یاریی دەکەن کە یارییەکانی ئەو کۆمەڵەیەش لە بەسرە دەکرێن.
  • چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا: سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ بارسێلۆنا لێمكرا، من خەریکە بگریم، نازانم هەستێکی چۆنم هەیە، سوپاسی ئەم یانەیە و هاندەران دەکەم، من تەنیا شتێکتان پێ دەڵێم، ئێمە باشترین یانەی جیهانین، لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم بارسێلۆنا نابێت بدۆڕێت، ئێمە دەمانەوێت هه‌موو شتێک ببەینەوە، ئەم ساتە بۆ من ساتێکی پڕ سۆزە، بژی بارسا بژی کەتەلۆنیا.
  • چاڤی هێرناندێز: سه‌ره‌تا ژووری جلگۆڕین ڕێكده‌خه‌مه‌وه‌ و هاوكاری یاریزانه‌كان ده‌بم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌و فشاره‌ ده‌ریانبێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان كرد ده‌توانین ئه‌نجامه‌كان باش بكه‌ین.
  • فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا ئاشکرایکردووە، پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەرەنسی مانچێستەر یونایتد لە کاتی بەشداریکردنی لە راهێنانەکانی دوێنێ دووشەممە لە پێی راستی تووشی پێکان بووە، بەمەش ناتوانێت لە دوو یارییەکەی وڵاته‌كه‌ی بەرامبەر کازاخستان و فینلەندا ئامادە بێت.
  • نێیمار داسێلڤا بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیال گەیشتە ناوچەی گوالۆریۆس کە نزیکە لە شاری مانچێستەر، کە بەڕازیل بە کۆکردنەوەی ٣١ خاڵ پێشەنگی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ی گرتووە. سێلیساو لە یەکەم یاریدا رووبەڕووی کۆلۆمبیا ببێتەوە دواتریش دەبێتە میوانی ئارجێنتینا و لە باکووری ئارجێنتینا لە سان خوان یاریی دەکەن.
    نێیمار دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەدوایین یاریی پاریس سانجێرمان پێشکەشیکرد بە پێکەنینەوە گەیشتە شاندی سێلیساو و بە دڵخۆشییەوە سڵاوی لە هاوڕێیە بەڕازیلییەکانی دەکرد.