هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سه‌رۆكی حكومه‌ت 10 ملیار دینار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، 10 ملیار دینار، بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی، ته‌رخان ده‌كات.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، 10 ملیار دینار، بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی، ته‌رخان ده‌كات .

– بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن تاوه‌كو پێنج ملیار دینار، بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی.

– بڕی چوار ملیار دینار بۆ هاندانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.

– بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی ته‌ندروستی.