بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی ههولێر له ئاگاداریینامهیهكدا رایدهگهێنێت،ئهوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەئارەزوو مەندانە بۆ باریک و بەزمانی ئینگلیزی بگۆڕن ، ئاگادار دەکەینەوە کەوا دەتوانن ئێستا گۆڕینی تابلۆکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەنجام بدەن.
دهقی ئاگادارییهكهی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی ههولێر ..
سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی بەڕێزمان ،بەتایبەتی ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان (بەئارەزوو مەندانە) بگۆڕن بۆ باریک وبەزمانی ئینگلیزی، ئاگادار دەکەینەوە کەوا دەتوانن ئێستا گۆڕینی تابلۆکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەنجام بدەن،لەپاش دەرهێنانی (دەفتەری خروجیە) لەگومرگی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان، بەپێچەوانەی ئەو ڕێکارییە هەر هاووڵاتیەک لەخۆیەوە بچێت دەستکاری تابلۆی
ئۆتۆمبێلەکەی بکات، یان لەکەمالیاتێکی ئۆتۆمبێل تابلۆیەکەی بگۆڕێت ،تووشی سزادان دەبێت و بڕی سزایەکەش دەگاتە ملیۆنێک دینار.
ب .هاتووچۆی هەولێر