وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌سه‌ر كلیپێك به‌ناوی “مه‌دره‌سه” رایگه‌یاند، ناوه‌رۆكی ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه نیشان ده‌دات و ده‌بێت بسڕدرێته‌وه و له هیچ میدیایه‌كیشدا بڵاونه‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نووسراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد، كۆمه‌ڵه كه‌سێك له كلیپێكدا له هۆڵێكی خوێندن گۆرانی ده‌ڵێن، كه ناوه‌رۆكی ڤیدیۆ كلیپه‌كه وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن نیشان ده‌ده‌ن.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌دا هاتووه، ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌یاندا به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو باسی مامۆستا ده‌كه‌ن، كه دووره له واقیعی قوتابخانه و هۆڵه‌كانی خوێندن و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی سێییه‌م/ بڕگه‌ی سێییه‌م له رێنمایی ژماره (1)ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری داوای له گشت میدیا بیستراو و بینراوه‌كردووه، كه ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه نمایش نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای له خاوه‌نی بیرۆكه‌كه و هه‌موو گۆرانیبێژانی به‌شدار كردووه، ڤیدیۆ كلیپه‌كه له ته‌واوی سۆشیال میدیای فه‌رمی خۆیان بسڕنه‌وه.