سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەریوان ئیبراهیم: هەندێك بە ناوی هونەرەوە، گیرفانی خۆیان پڕ دەكەن

هونەرمەند و دەرهێنەری درامای كوردی مەریوان ئیبراهیم لەم چاوپێكەوتنەدا بۆ “هەولێر” دەڵێت: “درامای بیانی باڵی كێشاوە بەسەر تەلەفزیۆنەكانی كوردستانی باشووردا؛ دەشڵێت: “بە هۆی نەمای درامای كوردیەوە بینەر بە ناچاری پەنای بۆ سەیركردنی دراما بیانیەكان دەبات”.

• ئێستا چ كارێكی نوێتان بەدەستەوەیە وەك دەرهێنەر؟

– سەرقاڵی كارێکی نوێم، جارێ نامەوێت بە وردی باسی بكەم، تەنیا ئەوەندە دەڵێم لەهەوڵی كاری نوێدام وەك دەرهێنەر”.

– ئەگەر هونەرمەند نەبوویتایە حەزتەكرد (حەزت دەکرد) چ كارێكی دیكە بكەیت؟

• پێش ئەوەی دەرهێنەر بیت ئەكتەر بویت چی وەهای لێكردی ببیتە دەرهێنەر؟ 

• با جیاواز بپرسین دەكرێت هەم دەرهێنەر بیت پاشان ئەكتەر؟

– بەڵێ زۆرئاسایە لە هەموو دنیادا لەم شێوازی كاركردنە هەیە بەتایبەت من كە دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەكانم؛ بەشی نواندنم تەواو كردووە؛ واتە پێشینەی نواندم زۆرە بۆیە لە دراماكانی خۆیشما كاری نواندن بكەم ئاساییە، زۆر لەگەڵ دەرهێنەرەكاندا كارم كردووە، خولیایشم بووە ببمە دەرهێنەر بەڵام دوای خوێندەنەوەیەكی باش و متابەعەكردنی زۆربەی زۆری دراما عەرەبی و جیهانیەكان كە زیاتر سەیری پشت كامێرەم كردووە و چۆنیەتیی كاركردن و هەڵسوكەوتیان لەگەڵ ستافەكەیانا، پاشان بینینی چەند وركشۆپێك لەسەر سیناریۆ ‌و دەرهێنان بەشدار بووم، بۆیە ئێستا زیاتر كاری دەرهێنان دەكەم”.

• لە زۆر كاری هونەریدا بەشداریت كردووە وەك ئەكتەر، لە كام كاردا هەست دەكەیت ئەو ڕۆڵە كەسایەتیی خۆت بێت؟

– هەر ڕۆڵەی جۆرێك نواندنم تێدا كردووە؛ هەر لە كوڕە هەژارێكەوە تا ئاغایەک بەڵام زیاتر لەڕۆڵی فەرهاددا لە زنجیرەدرامای (گوڵەكانی ماڵئاوایی) زۆر لە خۆمەوە نزیك بوو”.

• ئەگەر هونەرمەند نەبویتایە حەزتەكرد (حەزت دەکرد) چی كارێكی دیكە بكەیت؟

– زۆرم حەز لە وەرزشە بە تایبەتی تۆپانێ، هەر لە سەرەتای مناڵیمەوە خولیایەكی زۆرم هەبوو كە ڕۆژێك ببمە یاریزانێكی باشی وڵاتەكەم، هەتا ئەم دواییانەش هەر یاریم دەكرد، بەڵام ئێستاش هاندەرێكی باشی تۆپانێم”. 

* هونەر و كاری هونەری چی بە ئێوە بەخشیوە؟

– تەنها پشكی شیرم بەر كەوتووە لە خزمەتی شار و وڵاتەكەم بە هونەرەكەم؛ ئێمە هەردەم خزمەتكاری بینەری خۆمانین”.

• دەڵێن هونەر بووە بە بزنس؛ ئێوە چی سوودێكی مادیتان لە هونەر بینوە؟ واتە مستەفید بوویتە یان نا؟ بۆچی؟

– من لە سەرەتای هەشتاكانەوە دەستم كردووە بە هونەر هەر لەسەر گیرفانی خۆمان كارمان كردووە؛ چەندین شەو ڕۆژ لە ناو هۆڵی شانۆكاندا شانۆگەریمان كردووە ‌و، بەبێ پارە كارمان كردووە؛ بۆیە ئەوەی لەو سەردەمەدا كاری كردووە بە ئێستاشەوە سوودمەند نەبووە، بەڵام ئێستا كۆمەڵێك پەیا بوونە بە ناوی هونەرەوە ڕۆژانە گیرفانی خۆیان پڕ دەكەن، واتە لە پڕێك بووە بە كوڕێک؛ داخەكەم هونەر بوو بە پارە، چێژی نامێنێت”.

• پەیوەندیت لەگەڵ هونەرمەندان دیكە چۆنە؟

– پەیوەندی زۆرباشم هەیە لەگەڵ هەموو هونەرمەندان هەم لە ڕووی كاركردن لەگەڵیاندا، هەم لە ڕووی هاوڕێیەتیەوە”.

• هۆكاری دارایی هۆكارە بۆ نەبوونی كاری نوێی ئێوە و هونەرمەندانی دیكە یان هۆكاری دیكەش هەن؟

– هۆكار زۆرن بۆ دروستنەكردنی دراما بەڵام هۆكارە سەرەكیەكەی نەبوونی پارەیە، هەموو هونەرمەندانی نائومێد كردووە، ئیشی باش و درامای باش بە پارەی باش دەكرێت”.

• درامای بیانی چی كاریگەریەكی لەسەر درامای كوردی دروست كردووە؟ بۆچی؟

– درامای بیانی با بڵێین درامای دۆبلاجكراو، باڵی كێشاوە بەسەر زۆربەی تەلەفزێونەكاندا؛ لە نەبوونی درامای كوردی ناچار بینەر پەنا ئەبات بۆ سەیركردنی درامای بیانی؛ ئەوەش هەر دەگەڕێتەوە بۆ تەلەفزێۆنەكان”.

• با باسێکیش لەوە بكەن بۆچی درامای كوردی لە سەرجەم لایەنەكانەوە ناتوانێت بگاتە ئاستی درامای بیانی؟

– ئەگەر بمانەوێت ئاستی درامای كوردی بەرز و ناوازە بێت دەبێت كاری زۆر جدیی لەسەر بكرێت؛ دەبێت كاری هونەرمەندان ببێتە پیشەیەک كە بەردەوام كاری دراما بكرێت، تاكو كاری باشیان لێ دروست بكرێت”.

• لە درامای سەرابدا كە دەرهێنەرەكەی جەنابت بووی، قسەی زۆر لەسەر كرا بە تایبەت وەك ڕەخنە؛ بۆچی؟

– هیچ كارێك بێ كەموكووڕی نابێت دەبێت ڕەخنەشی لێ بگیرێت بەڵام ڕەخنەی ڕووخێنەر نا ڕەخنەی بنیادنەر بۆ ئەوەی كەموكووڕیەكانمان بزانین و خۆمان چاك بكەین، بەڵام بە داخەوە ئێمە ڕەخنەگری جدیمان نیە؛ ئێستا هەمووی خۆی بە ڕەخنەگر دەزانێت، ڕەخنە دەبێت خوێندنەوەیەكی باشی بۆ بكرێت، كەموكووڕیەكان لە كوێدایە پەنجەی بخاتە سەر، بە زانستیانە باس بكرێت، دروستكەر بێ”.

• نەمانی تاموچێژی درامای كوردی بەراورد بە ڕابردوو بۆ چ دەگەڕێتەوە؟ هۆكار سینارستەكانن كە بیرۆكەكان وەك جاران نیە یان هۆكار شتی ترە؟

– هەموو درامایەك تاموچێژی خۆی هەیە، بەپێی ژانرەكەی واتە (چیرۆک)ـەكەی بەڵام چونكە درامای كوردی زۆر كەم دروست دەكرێت، بینەر پەنای بردووەتە سەیركردنی درامای بیانی؛ ئەو دراما بیانیانە بە پارەیەكی باش و