د. سامان به‌رزنجی. بەسەرکردنەوەی خانەوادەی قوربانیانی سلێمانی …

به‌رێز (د. سامان به‌رزنجی) وه‌زیری ته‌ندروستی و یاوەری (د. کاوە خلیل) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکەی سیستەمی شۆڤاز و غاز لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە. وێڕای دەربڕینی خەمباری و پرسە و سەرەخۆشی بۆ بەڕێزیان، هیوای سەلامەتی بۆ برینداران خواست و ئامادەیی دابینکردنی هەر پێداویستیەکی چارەسەری بۆ دەربڕین. لای خۆیانەوە خانەوادەی لێخۆشبووان سوپاس و دەستخۆشیان لە جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و تیمەکانی فریاگوزاری و تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی شار یان کرد بۆ هەڵسانیان بە ئەرک و هەوڵەکانیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک.

ھەواڵی زیاتر