وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له سه‌ردانه‌كه‌شیدا سوپاسنامه‌ی پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شار و سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرا كرد كه له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییان پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌م شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به سه‌رۆكایه‌تی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بە یاوەری د. سه‌باح نه‌سڕه‌دین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی شار و سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستیان کرد و لەگەڵ بەشێك لە بەڕێوەبەرانی نه‌خۆشخانه‌كان كۆبوونه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه له ڕووداوەکەی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی گەڕەکی کازیوە لە حاڵەتی ئامادە باشیدا بوون و توانیان لە کەمترین کاتدا چارەسەری پزیشکی و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش به هه‌موو بریندارانی ڕووداوه‌كه بکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی كه پێشكه‌شیان كرد، وه‌زیری ته‌ندروستی سوپاس و پێزانینی تایبەتی پێشکەش بە سەرجەم ئەو پزیشك و کارمەندانە کرد.
ته‌ندروستی سلێمانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سوپاسنامه‌كان لە ڕێگەی بەڕێوەبەری نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه پێشکەش به پزیشك و كارمه‌نده‌كان ده‌كرێت لە پای ئەرك و ماندووبوونیان کە هەمیشە وەك سەربازی ون لە پێشەوەی ڕووداوەکاندان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتییان