وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی نوێی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرد.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كار به هیچ بریار و رێنماییه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی رێنماییه نوێیه‌كه بێت ناكرێت.
له رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا، ئاماژه به‌وه‌كراوه، پڕۆسه‌ی یه‌كسانكردنی هه‌موو ئه‌و بڕوانامانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ده‌ستهاتوون، وه‌ك (دیپلۆمی ته‌كنیكی، به‌كالۆریۆس، دیپلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا)، پێویسته له‌و زانكۆ باوه‌ڕپێكراوانه بێت كه له لیستی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی وه‌زاره‌تدا ئاماژه‌یان پێكراوه.
سه‌باره‌ت به پێكه‌شكردنی مامه‌ڵه‌كان بۆ یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان، ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی (https://equalization.digital.gov.krd/) ده‌بێت و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی پشكهشكردنی تێدا روونكراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی شێوازی خوێندنه‌وه، له رێنماییه‌كه‌دا هاتووه، خوێندنی ماسته‌ر ته‌نها به‌شێوازی (كۆ‌رسات و نامه) دانپێندراوه، به‌ڵام خوێندنی دكتۆرا به هه‌ردوو شێوازی (كۆ‌رسات و توێژینه‌وه یان ته‌نها توێژینه‌وه) رێگه‌پێدراوه، به‌و مه‌رجه‌ی پێشكه‌شكار ماوه‌ی مانه‌وه‌ی پێویستی له‌وڵاتی خوێندنه‌كه‌ی هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی رێنماییه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و بڕوانامانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یهكسانكردنیان بۆ كراوه، بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان پێویسته به‌پێی مه‌رجه‌كانی رێنماییه نوێیه‌كه، یهكسانكردنیان بۆ ئه‌نجامبدرێته‌وه.
له‌باره‌ی خوێندنی به‌كالۆریۆس له بواره پزیشكییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێنماییه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه، پێویسته كۆنمره‌ی ئاماده‌یی بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی له (85%) و بۆ خوێندنی پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی له (80%) و بۆ به‌شه ئه‌ندازیارییه‌كان له (75%) كه‌مترنه‌بێت.
هه‌روه‌ها بۆ خوێندنی ماسته‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌رجه پێشكه‌شكار كۆنكره‌ی به‌كالۆریۆسه‌كه‌ی له (65%) كه‌مترنه‌بێت و بۆ خوێندنی دكتۆراش پێویسته كۆنمره‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی له (70%) كه‌مترنه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كسانكردنی بۆ ناكرێت.
رێنماییه نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان، مه‌رجی مانه‌وه‌ی له وڵاتی خوێند دیاریكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس و دیپلۆم نابێت له نۆ مانگ بۆ هه‌ر ساڵێكی ئه‌كادیمی كه‌متربێت، هه‌روه‌ها بۆ خوێندنی ماسته‌ر نابێت له 12 مانگ كه‌متر مانه‌وه‌ی هه‌بێت به مه‌رجێك له‌ماوه‌ی خوێندنی كۆرسه‌كاندا نابێت پچڕانی تێدابێت. بۆ خوێندنی دكتۆراش، مه‌رجی مانه‌وه‌ی 24 مانگ دانراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی یه‌كه‌مدا له هه‌شت مانگ كه‌متر به‌بێ پچڕان مانه‌وه‌ی نه‌بووبێت.
له خواره‌وه ده‌قی رێنمایی ژماره (5)ی ساڵی 2022ـی تایبه‌ت به رێنمایی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بخوێنه‌وه