چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وڵاتانی دراوسێ دڵنیادە‌كە‌ینە‌وە‌ كوردستان شوێنی سە‌قامگیرییە‌ و جێی مە‌ترسیی نییە‌

? مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: بیانووی جیاجیا دۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی پەلاماری خاکی هەرێمی کوردستان بدرێت، وڵاتانی دراوسێ دڵنیادەکەینەوە کە کوردستان شوێنی سەقامگیرییە و جێی مەترسیی نییە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت سەقامگیریی و ئاسایشی هیچ وڵاتێک تێکبچێت، هیوادارین ئەوانیش بە هەمان چاو سەیری دۆستایەتی کوردستان و خەڵکەکەی بکەن.