چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی کاتی دەستپێکردنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم.

لە راپۆرتی پێشتری پێشبینییەکانی کەشوهەوا کەشناسی رایگەیاندبوو، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە و دەستپێدەکات و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.