رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
پێش یارییه‌كه‌ی سعوودییه زانیاری له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مێسییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێ
پێش ده‌ستپێكردنی یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و سعوودیه له چوارچێوه‌ی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه به یاریی نێوان قه‌ته‌ڕ و ئیكوادۆر ده‌ستی پێ كرد، زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكانه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌كرێ.
به‌شێكی زۆری ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، كه مێسی به‌شداریی راهێنانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌ی نه‌كردووه، راپۆرتی مێدیا بریتانییه‌كان و رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵی ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، كه مێسی به‌ده‌ست كێشزۆرییهوه ده‌ناڵێنێ به ڕانیدا، بۆیه ستافی هونه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین، خوله‌كه‌كانی ئاماده‌بوونی له مه‌شق و رهێنانهكاندا به شێوه‌یه‌كی باش ڕێك ده‌خه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه نائاماده‌بوونی مێسی له‌و مه‌شقه‌دا، ئه‌وه‌یه كه به باشترین شێوه ئاماده بێ پێش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر سعوودیه، كه سبه‌ی سێشه‌ممه له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی گرووپه‌كانی مۆندیال به‌ڕێوه ده‌چێ. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه مێسی ته‌نیا 4 خولهك به‌شداریی مه‌شقه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی كردووه، له ماوه‌ی ئه‌و 15 خوله‌كه كه سكالۆنیی راهێنه‌ری تیمه‌كه، ڕێگه‌ی به ئاماده‌بووانی رۆژنامه‌نووسان داوه بینه‌ری مه‌شقه‌كان بن و ڕووماڵی بكه‌ن.
هانده‌رانی فه‌ره‌نسا هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێ گه‌یشت
هانده‌رانی فه‌ره‌نسی، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیال هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێ گه‌یشت، به‌وه‌ی باشترین یاریزانی جیهان كه له ریزی ههڵبژاردهكهیاندایه تووشی پێكان بووه.
كه‌ریم بنزیما، كه پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی پێ درا، به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیال تووشی پێكان هات و ماسوولكه‌ی ڕانی چه‌پی له مه‌شقه‌كاندا پچرا، كه شوێنێكی هه‌ستیار و گرنگه و به پێكانی ئه‌و شوێنه یاریزان له یاریكردن داده‌بڕێ.
كهریما بنزیما له ترسی پێكان به‌شداریی دوایارییهكانی یانه‌كه‌ی له خولی ئیسپانی نه‌ده‌كرد و مێدیای ئه‌و وڵاته‌ش ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت، به‌ڵام ترسه‌كه‌ی بووه راستی و پێكان له مۆندیالی داده‌بڕێ.
پێشتر مێدیا ئیسپانییه‌كان ڕه‌خنه‌یان له كه‌ریم بنزیما گرتبوو، به‌وه‌ی له‌پێناو سه‌رنجخستنه سه‌ر مۆندیال و بۆ ئه‌وه‌ی به جه‌سته‌یه‌كی ئاماده‌وه بچێته مۆندیال له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، خۆی له یارییه‌كانی ریاڵ مه‌درید دزیوه‌ته‌وه.
دواده‌ركه‌وتنی كهریما بنزیما له لا لیگا بۆ 19ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌و یارییه‌ی له گه‌ڕی ده‌ی لالیگا به‌ڕێوه چوو و به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌یان له یانه‌ی ئێلچی برده‌وه.
بنزیما له چوار یاریی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك له لالیگا به‌رانبه‌ر یانه‌كانی سیڤیلیه، جیرۆنا، رایۆ ڤالیكانۆ و قادش به‌شداریی نه‌كرد، كه له‌و یارییانه‌دا ریاڵ مه‌درید 4 خاڵی گرنگی له ده‌ست دا و به‌رشلۆنه پێشه‌نگی گرت، كه له‌گه‌ڵ جیرۆنا یه‌كسانی كرد و به‌رانبه‌ر رایۆ ڤالیكانۆ دۆڕا و پێشه‌نگییه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.
هه‌رچه‌نده كارلۆ ئه‌نچیلۆتی و یاریزانانی ریاڵ مه‌درید له لێدوانه‌كانیدا بۆ مێدیاكان، دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه بنزیما خۆی نه‌شاردووه‌ته‌وه له به‌شداریكردن له یارییه‌كان، به‌ڵام به جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانانه‌دا نه‌كراوه.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، یه‌كێكه له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، بنزیمای ته‌مه‌ن 34 ، نزیكه له‌وه‌ی بتوانێ مۆندیال بباته‌وه و ببێته یه‌كه‌م یاریزان كه چامپیۆنس لیگ و تۆپی زێڕین و مۆندیالیش له هه‌مان ساڵی زایین‌دا بباته‌وه، كه 18 ساڵه له نێو تۆپی پێدایه و به‌شێكی زۆری ساڵانی یاریكردنی له ریاڵ مه‌درید بووه.