سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ پەیامێكی ماتەمینیی راگه‌یاند

 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، په‌یامێكی ماته‌مینی بۆ ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سلێمانی راگه‌یاند.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تیی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئاڕاسته‌ی خانەوادەی حاجی شێخ مەزهەری سیرێی كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌: دڵگران و غەمبارین بەو ڕووداوە دڵتەزێنە، کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندان ئەندامی بنەماڵەكەتان.

دووپاتیش كراوه‌ته‌وه‌: هاوبەشی ئەم خەم و كۆستە گەورەیەتانین ، خودای گەورە سەبر و دڵئارامیتان بداتێ و  هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.