به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپەری هەولێر له شاری سلێمانی، ته‌رمی سێ کەسی دیکە لە رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غاز له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی دۆزرانەوە و بڕیارە ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری بكرێن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م رووداوه بۆ 15 كه‌س به‌رزبووه‌وه، جیا له‌وه‌ش 12 هاووڵاتی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه بریندارن.
روونیشیكرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی رەوشییان باشترە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، پێنج كه‌سن و تا ئێستا حه‌فت كه‌س له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، لە شەوی رابردووەوە تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی قوربانییانن.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵی هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی، 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، بەم بۆنیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیش یه‌ك رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند.