پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ته‌واوی سنووری پارێزگاكه‌یان كرده پرسه‌ی گشتی به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ته‌قینی تانكی غازی ماڵێك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاره‌كه.
شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی پارێزگای سلێمانی و له‌سه‌ربانی خانووێكی سێ نهۆمیدا تانكییه‌كی سیسته‌می غاز ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندانی تریش بریندار و بێ سه‌روشوێن بوون.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌هۆی ڕووداوه‌كه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ته‌واوی سنووری پارێزگاكه كرده رۆژی پرسه‌ی گشتی.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: بە ناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ کارەساتەکەی شه‌وی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی دەردەبڕین، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ش سبەی هەینی 18ی تشرینی دووەم، وەک ڕۆژی پرسەی گشتیی لە سنووری پارێزگاکەمان ڕادەگەیەنین.
پارێزگاری سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پرسە و پەژارەیی خۆشی بۆ قوربانییەکان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواست.
هه‌روه‌ها سوپاسی هەموو هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و دامودەزگا حکومییەکانی حکوومەتی خۆجێی سلێمانیشی كرد کە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە هاوکار و هەماهەنگ بوون، سوپاسی هەموو ئەوانه‌شی كرد کە هاوخەمیی و پشتیوانیان بۆ پارێزگاکەیان دەربڕیوه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دوایین ئاماری قوربانییه‌كان ڕأیگه‌یاند كه تا ئێستا ته‌رمی 6 هاووڵاتی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كه ته‌مه‌نیان (11، 13، 15، 38 و 55) ده‌بێت و هه‌روه‌ها 11 برینداریش هه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تا ئێستا 13 هاووڵاتی تریش بێ سه‌روشوێنن.