چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچيرڤان بارزانى سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی په‌يوه‌ندى به‌ پارێزگاره‌وه‌ ده‌كات

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له‌ نزيكه‌وه‌ به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى غازى ئه‌مشه‌وى سلێمانى كرد كه به‌هۆيه‌وه‌‌ ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى گيانيانله‌ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوايين هه‌واڵى قوربانيیان و بريندارانى ڕووداوه‌كه‌ى پرسى و له‌ ڕێگه‌ى پارێزگاره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانيیان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست و ئاماده‌يى بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌ك بۆ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ پارێزگارى سلێمانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پرسين و په‌يوه‌نديى نێچيرڤان بارزانى، دوايين هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن و چۆنيه‌تيى ڕوودانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ و زيانه‌كانى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.