ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر هاوخه‌می و پشتیوانی هه‌ولێری بۆ سلێمانی ده‌ربڕی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی، دوای رووداوه‌كه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانى رووداوە نەخوازراوەکەى ئێوارەى ئەمڕۆ شارى سلێمانى دەربڕى، کە بەهۆى تەقینەوەی غاز ڕوویداو ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، پارێزگاری هه‌ولێر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، ئامادەیی ھەرچی پێویستى و هاوکاریی تیمەکانی تەندروستى و فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی هەولێریشى نیشاندا بۆ بەھاناوەچوونى زیانلێکەوتووان.