ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

بۆچـــی ئەدیبان خۆیان دەکوژن؟ چونکە ڕەشـــبینن. جا ئەدیب هەیە گەشـــبین بێت؟ ڕەشـــبینیی ئەدیب زادەی ئەوەیە، ئەوانی دیکە لێی تێناگەن و هەست بە غەریبییەکی قووڵ دەکات، ئەوە بۆیە لەناکاو هانا بـــۆ خۆکوژی دەبات. لەناو ئەدیباندا، زیاتر ئەوانەیان کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن کە بەهرەمەندی مەزنن، ئەگەرنا نە ڤیرگینیا ۆڵف خۆی دەکوشـــت، نە مایکۆڤسکی، نە هەمەنگوای دەســـتی دەچووە خۆی، نە ســـادق هیدایەت. (ژیان ئەوەندە ســـەختە، ئەگەر مردن نەبووایە، هەمـــووان ئاواتەخوازی دەبـــوون.) ئەوە بۆچوونی ســـادق هیدایەتە، (190٣ – 1951) ئەو نووســـەرەی (کوندەپەپووی کوێر)ی نووسی کە بـــە یەکەمین ڕۆمانی مۆدێرنی ئەدەبی فـــارس لە قەڵەم دەدرێت. ئەو نووسەرە، کەســـێکی ئەوەندە ژیاندۆســـت بوو، ڕووەکی بوو، گۆشتی نەدەخـــوارد و دەیگوت: ئەگەر ئینســـان بخوازێت دەســـت لە جەنگ هەڵبگرێت، سەرەتا پێویستە واز لە کوشتنی ئاژەڵ و خواردنی گۆشت بهێنێت. لە ئێران کە سانســـۆر داهات، سەرەتا بەسەر بەرهەمی سادق هیدایەتدا تاقـــی کرایەوە، ئەوی بەر لەوەی خـــۆی بکوژێت، بەرهەمە
بڵاونەکراوەکانی خۆی سووتاند. سادق هیدایەت ئەوەندە بە کافکا سەرسام بوو، بەرهەمی ئەوی دەکرد بە فارســـی، وەک ئەو ڕۆمانی کورتی دەنووســـی، وەک ئەو باســـی لە غەریبیی ئینسان دەکرد، غەریبییەک تا ئەو ئاستەی، ئینسان لە توانایدا نامێنێت، بە ئینسان بمێنێتەوە و وەک مێروویەکی زەبەلاحی لێ دێت. ناکرێت بیرۆکراتیزم، باڵی ڕەش و بەرینی بەســـەر هەموو گۆشەیەکی کۆمەڵدا کێشـــابێت و ژیانی لە قاڵب دابێت، ئینســـانیش هەســـت بە غەریبی نەکات. ســـادق هیدایەتیش وەک کافـــکا، لە (کوندەپەپووی کوێر)دا، ئەو کۆمەڵگەیەی وێنەی دەکێشـــێت، بە هەموو مانای وشەکە (دەستۆپیا)یە. کە لە ســـادق هیدایەت دەپرسن: لاســـایی کافکا دەکەیەوە؟ دەڵێت: چـــۆن دەتوانم وەک کافکا بم؟ ئەو خاوەنی داهاتی خۆی بوو، خاوەنی خۆشەویســـتی خـــۆی بوو، دەیتوانـــی بە ئاســـانی بەرهەمەکانی بڵاو بکاتـــەوە، بەڵام من نـــە داهاتم هەیە، نە خۆشەویســـت، نە خوێنەر. ڕەنگـــە جیاوازیی ســـەرەکیی نێوان کافکا و هیدایـــەت ئەوە بووبێت، کارەکتەرەکانی ئەو لەگەڵ کۆمەڵدا نەدەگونجان، بەڵام کارەکتەرەکانی ئەم، ئەوەندە سســـت بوون، زیاتر لە تەرم دەچوون، وەک لە کەسانی زیندوو. زمانی نووسین لای کافکا، بێلایەن و واقیعییە، بەڵام هیدایەت کوندەپەپووی کوێری بە پەخشانەشیعر نووسیوە و گێڕانەوەی چیرۆکبێژ تێیـــدا، زیاتر لە وڕێنە دەچێت، (وڕێنەیەک) دەکەوێتە خانەی ئەدەبی ڕەمزییەوە، ئاخر لەو ڕێیەوە، بەگژ واقیعی ئێراندا چووەتەوە. هیدایەت لەبـــارەی ژیاننامەی خۆیەوە دەڵێت: “هیچ ڕووداوێکی گرنگ لە ژیانمدا نییە، نە بڕوانامەیەکی بەرزم هەیە، نە قەت پۆســـتێکی گرنگم هەبووە، نـــە لە خوێندندا قوتابییەکی زیرەک بووم و ســـەروەختی کارکردنیش،
بەرپرسەکانم خواخوایان بووە، چی زووترە دەست لە کار بکێشمەوە

ھەواڵی زیاتر